ئایا پۆگبا لەگەڵ یوڤی بەردەوام دەبێت؟

PM:11:01:05/10/2024

96 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پێدەچێت پۆگبا و یوڤی گرێبەستی نێوانیان هەڵبووەشێننەوە و یاریزانەکە لە نێوان بژاردەی خولی قەتەڕی و سعودیە و ئەمریکایە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی کاڵچیۆ مێرکاتۆ، رەنگە بە رەزامەنی هەردوولا گرێبەستی نێوان یۆڤانتۆس و پۆل پۆگبا هەڵبووەشێندرێتەوە سەرباری ئەوەی هاوینی 2026 گرێبەستی نێوانیان کۆتایی دێت.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوە کردووە، سەرەڕای ئەوەی سزای ناوەراستکارە فەرەنسیەکە کەمکراوەتەوە و دەتوانێت لە مانگی سێی ساڵی 2025 یاری بکات، بەڵام ئەستەمە درێسی یۆڤانتۆس بپۆشێتەوە.

دوپاتیشیکردەوە، رۆیشتنی پۆگبا لە یوڤی هیچ دەستکەوتێکی دارایی بۆ یانەکە دابین ناکات ئەگەر گرێبەستەکە هەڵبووەشیتەوە، بەڵام 10 ملیۆن یۆرۆی موچەی یاریزانەکەی لەسەر نامێنێت.

کاڵچیۆ میرکاتۆ ئەوەشی ئاشکراکردووە، گواستنەوەی بۆ سعودیە یان قەتەر نزیکترین هەڵبژاردەیە بۆ داهاتووی پۆگبا، ئەگەری سێیەمیش هەیە بۆ گواستنەوەی بۆ خولی ئەمریکا.

پۆگبای تەمەن 31 ساڵ لە ئەیلولی 2023 بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی وزەبەخش ماوەی چوار ساڵ لە سەرجەم چالاکییە وەرزشییەکان راگیرا، بەڵام دوای تانەدان لە بڕیارەکە سزاکەی بۆ 18 مانگ کەمکرایەوە.
بیلال کاکە