رۆناڵدۆ مووچەی مانگانەی بۆ جۆرجینیا دابینکردووە

PM:03:05:05/10/2024

148 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆناڵدۆ مووچەی مانگانەی بۆ جۆرجینیا دابینکردووە کە بڕەکەی 105 هەزار دۆلارە.

رۆژنامەی زە سەنی بەڕیتانی بڵاویکردووەتەوە، کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی مووچەیەکی مانگانەی بۆ جۆرجینیای خۆشەویستی دابین کردووە و هاندەرانیش بەردەوام هەوڵیانداوە بڕەکەی بزانن.

زە سەن ئاشکرایکردووە، مووچەی مانگانەی جۆرجینیا کە لەلایەن رۆناڵدۆوە بۆی دابینکراوە 105 هەزار دۆلارە لە کاتێکدا پێش ناسینی ئەو یاریزانە مووچەکەی 11 دۆلار بووە بۆ هەر کاتژمێرێک لەو شوێنەی کە ئیشی تیادا کردووە.

ئاماژەی بەوەشداوە کە سامانەکەی جۆرجینیا لە ئێستادا نزیکەی 10 ملیۆن دۆلارە بەهۆی ئەوەی کە پارەی زۆری دەست دەکەوێت لە رێگەی ئەژمارە تایبەتەکانی لە ئینستاگرام و ریکلامەکانەوە، جگە لەوەش نێتفلێکس بەکاری دەهێنێت لە بەرهەم هێنانی فیلمی دۆکومێنتاریدا.

ئەو رۆژنامەیە نوسیویەتی، ئەو خانمە 30 ساڵە خۆشەویستیەکی زۆری بۆ زێڕ و گەشتکردن هەیە و بڕە پارەیەکی زۆر لەو دوو ئارەزووەیدا خەرجدەکات، جگە لەوەش سەدان هەزار دۆلار لە کڕینی جانتای نوێدا خەرجدەکات.

خ . ک