یاریزانێکی ریاڵ مەدرید دوومانگ دووردەکەوێتەوە

PM:03:36:05/10/2024

132 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید دەیەوێت بەم نزیکانە نەشتەرگەری بۆ بێلینگهام ئەنجام بدات و بەوهۆیەوە دوومانگ دووردەکەوێتەوە.

بەهۆی ئەو پێکانەی لە شانیدا تووشی بووە، سەرچاوەکانی ئیسپانیا ئاماژەیان بەوەکردووە، مێرێنگی دەیەوێت لە کاتێکی گونجاودا نەشتەرگەری بۆ ئەستێرەی یانەکەیان جود بێلینگهام ئەنجام بدەن.

تۆڕی زەئەتلەتیکی ئیسپانی، ئاماژەی بەوەکردووە ئەنچیلۆتی تیمی پزیشکی یانەکەی ڕاسپاردووە، ئەگەر بێلینگهام پێویستی بەنەشتەرگەرییە پاش یاری ڤیاریاڵ راستەوخۆ بۆی ئەنجام بدەن.

بێلینگهام دووجار لە شانیدا تووشی پێکانبووە و بەهۆی ئەوەی بۆماوەیەکی زۆر ناتوانێت بەشداری یارییەکان بکات، نایەوێت نەشتەرگەری ئەنجام بدات.

سەرچاوەکە ئەوەشی راگەیاند، پزیشکەکانی ریاڵ مەدرید ناچاردەبن ئەو نەشتەرگەرییە ئەنجام بدەبن، چونکە ئەگەر زۆرە لە داهاتوودا مەترسی لەسەر یاریزانەکە دروست بکات، ئەگەر لەنزیکترین کاتتدا نەشتەرگەری بۆ ئەنجام نەدرێت.

ریاڵ مەدرید پێویستییەکی زۆری بەم ئەستێرە ئینگلیزییەیە، چونکە بە بارو دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕن و راهێنەر دەیەوێت زۆرترین یاریزانەکانی لە پلانەکانیدا بەکاربهێنێت، بەتایبەت یاریزانێکی گرنگی وەک جود بێلینگهام.