بەرشەلۆنە بانگهێشتنامە بۆ میسی دەنێرێت

PM:02:29:05/10/2024

160 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە بە نیازی ئەنجامدانی یادی 125 ساڵەی دروستبونیەتی و میسیش بانگهێشت دەکات.

تۆڕی ریلیڤیۆ بڵاویکردووەتەوە، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بە نیازی ئەنجامدانی یادکردنەوەی دروستبونیەتی لە 29ی مانگی 11ی ئەمساڵدا بە رێکخستنی ئاهەنگێک.

تۆڕەکە ئاشكرایکردووە، یانەی بەرشەلۆنە لە 29ی مانگی 11ی ساڵی 1899 دروستبووە و ئەمساڵیش دەبێتە 125 ساڵ بەسەر دروستبونیدا.

ئاماژەی بەوەشداوە، پلانی یانە کەتەلۆنیەکە ئەوەیە کە بۆ ئەو یادکردنەوەیە بانگهێشتی لیۆنێل میسی ئەستێرەی پێشووی یانەکەیان و چەندین کەسایەتی تریش بکەن تا بەشدار بن لەو مەراسیمەدا.

رونیشیکردووەتەوە، ئەگەر میسی نەتوانێت بەشداری بکات و میوانداریەکە قبوڵ نەکات ئەوا بە دڵنیاییەوە تۆماریکی ڤیدۆیی ئەو یاریزانە دروستدەکەن کە ژمارەیەک گۆڵ و نازناوەکانی تیادا دەبێت کە لەگەڵ یانەکەیان تۆماریکردووە و لەو کاتەشدا نمایشی دەکەن.

خ . ک