یۆڤانتۆس وازی لە بیرۆکەی گواستنەوەی فێران تۆرێس نەهێناوە

PM:12:59:05/10/2024

104 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یۆڤانتۆس وازی لە بیرۆکەی گواستنەوەی تۆرێس نەهێناوە و جارێکیتر هەوڵی بۆ دەداتەوە.

لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵدا یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی هەوڵی گواستنەوەی فێران تۆرێسی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیدا بەڵام بەهۆی داواکاری زۆری یانە کەتەلۆنیەکەوە سەرکەوتوو نەبوون لەو بابەتەدا.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی یانە ئیتاڵیەکە تا ئەم ساتەش وازیان لە بیرۆکەی ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانە ئیسپانیەکە نەهێناوە.

موندۆ ئاماژەی بەوەداوە، تیاگۆ مۆتای راهێنەری خانمە پیرەکە سوورە لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە و داوای کردووە بە هەر نرخێک بێت پەلکێشی پێکهاتەی یانەکەی بکەن.

دەشڵێت، گواستنەوەی تۆرێس ئاسان نییە چونکە ئەو یاریزانە هەست بە دڵخۆشی دەکات لە بەرشەلۆنە و دەیەوێت ئاستبەرزی خۆی بسەلمینێت و بگەڕێتەوە پێکهاتەی سەرەکی.

تۆرێس لەم وەرزەدا بەشداری نۆ یاری یانەکەی کردووە لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، یەک گۆڵی تۆمارکردووە و خاوەنی دوو ئەسیستە بۆ هاوڕێکانی.

خ . ک