AM:11:17:04/10/2024
2780 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یۆڤانتۆس دەیەوێت یاریزانێک بۆ جێگرتنەوەی بریمەر بگوازێتەوە و رامۆسیش
یەکێکە لە پاڵێوراوەکان.
پاش ئەوەی لە یاری رابردوویان لە چامپیۆنز لیگ، یۆڤانتۆس تواناکانی گلیسۆن
بریمەری تا کۆتایی وەرز لەدەستدا ئەویش بەهۆی پچڕانی بەستەری ئەژنۆیەوە، یانەکە
بەدوای بەرگریکارێک دەگەڕێت بۆ شوێنگرتنەوەی.
لەمبارەیەوە دەنگۆی زۆر بڵاوبووەتەوە
کە یۆڤانتۆس تا کۆتایی ئەم وەرزە بەدوای بەرگریکارێکی ئازاددا دەگەڕێت بۆ جێگای بریمەر،
ناوی سێرجیۆ ڕامۆسیش لە لوتکەی ئەو یاریزانانەدا دەبینرێت کە یانەکە هەوڵی
گواستنەوەی دەدات.
بەگوێرەی
ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی، سێرجیۆ ڕامۆس کە لە دوای جێهێشتنی یانەی سیڤیەوە
بێ یانەیە، بە یەکێک لە پاڵێوراوانی ئەگەری یۆڤانتۆس دادەنرێت وەک جێگرەوەی بریمەر
لە یانەکەدا هەرچەندە تەمەنی 38 ساڵە.
یاریزانە ئیسپانییەکە لە مانگی حوزەیرانەوە بە شێوەیەکی تاکەکەسی مەشق و ڕاهێنان
دەکات، لە چەند مانگی ڕابردووشدا زۆرێک لە ئۆفەرەکانی خولی ئینگلتەرا و ئیتاڵیا و
سعودییە و بەڕازیلی ڕەتکردەوە، لەم دواییانەشدا ئۆفەرێکی سەیر و سەمەرەی یانەی زەمالەکی
میسری ڕەتکردوەتەوە و چاوەڕێی ئۆفەرێکی گونجاوە تا بگەڕێتەوە بۆ یاریگاکان.