جامی یۆرۆ.. فەرەنسا لە پورتوگالی بردەوە و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی

AM:01:27:06/07/2024

820 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی یۆرۆ فەرەنسا بە لێدانی یەکلاکەرەوە لە پورتوگالی بردەوە و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی.

لە یارییەکی چارەکی کۆتایی جامی یۆرۆ هەڵبژاردەی فەرەنسا و پورتوگال بەیەکگەیشتن.

تایمی یەکەم، یارییەکی هاوسەنگ بیندرا و هیچ گۆڵێک تۆمار نەکرا.

لە تایمی دووەمدا، سیناریۆکە بە هەمان شێوە بەردەوامبوو، هەردولا بێبەش بوون لە تۆماری گۆڵدا.

بۆ یەکلاکردنەوەی یارییەکە پەنابرایە بەر دوو تایمی زیادکاراو، لە هەردوو تایمەکەشدا یارییەکە بە یەکسانی مایەوە.

ناوبژیوانی یارییەکە ئەم جارەیان پەنای برد بۆ لێدانە یەکلاکەرەوەکان تا نازناوی یانەی براوە ئاشکرابێت.

لە لێدانە یەکلاکەرەوەکاندا، کەڵەشێرەکان سەرجەم لێدانەکانیان گۆڵکرد، لە بەرامبەردا جۆواو فیلێکس لە پورتوگال گۆڵی نەکرد.

سەرەنجام فەرەنسا یارییەکەی لە سودی خۆی تەواو کرد و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.

لە قۆناغی پێش کۆتایی فەرەنسا و ئیسپانیا رووبەرووی یەکتر دەبنەوە و براوەیان دەگاتە یاری کۆتایی.