تین هاگ و راتکلیف لەسەر ئەنجامە خراپەکانی مان یوو لێدوانیان دا

PM:11:40:04/10/2024

96 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تین هاگ دەڵێت بیر لە بڕیاری دورخستنەوەم ناکەمەوە و راتکلیف رایگەیاند کە ئەو بڕیارە تەنیا پەیوەندی بە ئەوەوە نییە.

دوای ئەنجامە خراپەکانی مان یونایتد لەسەر دەستی ئیریک تین هاگی هۆڵەندی، کاردانەوەکان لەسەر داهاتووی راهێنەرەکە بەردەوامن و خۆی و سەرۆکی یانەکەش لێدوانیاندا.

تین هاگ دەڵێت: بەهیچ جۆرێک بیر لە دوورخستنەوەم ناکامەوە، ئەو بابەتە بە کۆمەڵە و هەمووان پەیوەندییان پێوەی هەیە، یاریزانی لاومان هەیە و دەبێت لەگەڵ بارودۆخەکەدا بیانگونجێنن.

ئاماژەی بەوەشکرد، گرێبەستیان لەگەڵ یاریزانە لاوەکان کردووە و پێویستیان بە تێکەڵکردنیان هەیە لەگەڵ تیپەکە، ئەگەر بتەوێت نازناو بەدەستبهێنیت و دەستکەوتت هەبێت کاتی دەوێت.

لە بەرامبەردا سێر جیم راتکلیفی سەرۆکی یانەکە لە لێدوانێکدا کە فابریزیۆ رۆمانۆ ئاماژەی پێداوە وتی: من تین هاگم خۆشدەوێت، ئەو راهێنەرێکی زۆر باشە بەڵام لە کۆتاییدا بڕیارەکان تەنیا پەیوەندی بە منەوە نییە.

فابریزیۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، شەیتانە سورەکان پێویستی بە کارگێڕی نوێ هەیە، لە مانگی تەمموزی ڕابردوو ڕێککەوتنی لەسەر کراوە، دەبێت لە ئێستادا کۆببنەوە و چەندین بڕیاری دروست بدەن.
بیلال کاکە