PM:11:12:04/10/2024
228 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گواردیۆلا روونیکردەوە بە دڵ مان سیتی خۆشدەوێت و باسی
داهاتووی خۆی لەگەڵ ئەو یانەیە ناکات.
پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی پێش ئەوەی
رووبەرووی فولهام ببنەوە رایگەیاند، پێویست ناکات هاندەران پارە بدەن و بانەر
بەرزبکەنەوە کە بمێنێتەوە، ئەو لە ساتی هاتنیەوە ئاشقی مان سیتیەوە و لە دڵەوە ئەو
یانەیەی خۆشدەوێت خۆی بە بەشێک لە سیتیزن دەزانێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی لە داهاتوودا دەبێت رووبدات
دواجار روودەدات و لە ئیستادا هیچ شتێک باس ناکات بەڵام باشترین ڕێگا بۆ بەرگریکردن
لەو یانەیە بردنەوەی یارییەکانە و بە باشترین شێوە کاری خۆی ئەنجام دەدات.
سەبارەت بە یاریزانەکانی باسی لەوەکرد: جگە لە ناتان ئاکێ
و کیڤن دی برۆین و بێگومان ڕۆدری و ئۆسکار پۆپ، ئەوانی دیکە هەموویان لە دۆخێکی
باشدان و ئامادەن.
وتیشی: دی برۆین تا ئێستا لە پێکانەکەی چاکنەبووەتەوە
وپەیوەندی بە مەشقەی بەلجیکاش ناکات بەڵام سەبارەت بە وازهێنان لە یاری نێودەوڵەتی
تا ئێستا هیچی بۆ باس نەکردووم.
بیلال کاکە