کاتی گەڕانەوەی ئۆلمۆ لە پێکان ئاشکرابوو

PM:10:33:04/10/2024

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئۆلمۆ ئامادەکاری دەکات تا سێشەممەی داهاتوو پەیوەندی بە مەشقەکانی بەرشەلۆنەوە بکاتەوە.

ئۆلمۆ لە کاتی یاری تیپەکەی بەرامبەر جیرۆنا لە یاریگای مۆنتیلیڤی تووشی پێکان بوو، کە بلاوگرانا لە هەفتەی پێنجەمی خولی ئیسپانیا بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردنەوەی بەدەستهێنا.

دوای پێکانی یاریزانەکە یانەی بەرشەلۆنە رایگەیاند، ئۆلمۆ لە ماسولکەکانی پێشەوەی رانی راستی توشی پێکان بووە و سەرچاوەکان ماوەی چوار بۆ پێنج هەفتەیان بە وادەی گەڕانەوەی دیاریکرد.

لە تازەترین پێشهاتتدا، ئەندی پارای بەڕێوبەری کارەکانی ئەستێرە ئیسپانییەکە دوپاتیکردەوە، ئۆلمۆ هەوڵدەدات زوو چاکبێتەوە و پابەندە بە پرۆگرامی چاکسازییەکەیەوە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردن لەگەڵ بەرشەلۆنە لە ماوەی داهاتوودا.

جەختیشیکردەوە، لە ماوەی حەوت ڕۆژدا یاریزانەکە بۆ یاریکردن ئامادە دەبێت و بڕیارە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو ئامادەکاری بکات بۆ ئەوەی لەگەڵ تیپەکە بەشداری مەشق و ڕاهێنانەکان بکاتەوە.

بیلال کاکە