یامال بە باشترینی لا لیگا دیاریکرا

PM:09:24:04/10/2024

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لامین یامال بە باشترین یاریزانی مانگی رابردووی لا لیگا دیاریکرا و کێبڕکێکەی لە مباپێ و سێ یاریزانی دیکە بردەوە.

پێگەی فەرمی لا لیگا لە پەڕەی فەرمی خۆی رایگەیاند، لامین یامالی تەمەن 17 ساڵی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە بە باشترین یاریزانی مانگی ئەیلولی خولی ئیسپانیا دیاریکراوە.

یامال کێبڕکێکەی لە کیلیان مباپێ یاریزانی ریاڵ مەدرید، ئیناکی ویلیامزی یاریزانی ئەتلەتیک بلباو، لۆ سێلسۆی یاریزانی ریاڵ بیتیس و کارلۆس ڤیسێنتی یاریزانی ئالاڤێس بردەوە.

یامال لە مانگی رابردوو لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بەشداری چوار یاری کرد و توانی سێ ئەسیست و دوو گۆڵ تۆمار بکات و هەشت هەلی گۆڵکردن بڕەخسێنێت.

بەرشەلۆنە بە دۆخێکی باشدا لە خولی ئیسپانیا تێپەڕ دەبێت و پێشەنگی گرتووە و یاریزانەکانی باشترین ئاست پێشکەش دەکەن، بەو پێیەی مانگی ئابیش رافینیا هەمان خەڵاتی یامالی پێبەخشرا.
بیلال کاکە