AM:12:01:06/07/2024
452 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کومان دوپاتیکردەوە بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی روبەروبونەوەی تورکیا دەکات و
مۆنتێلا رایگەیاند دەیانەوێت مێژوو بەرامبەر هۆڵەندا بنوسنەوە.
پێش روبەروبونەوەی هۆڵەندا و تورکیا لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی یۆرۆ،
رۆنالد کۆمانی راهێنەری هۆڵەندا و ڤینسنزۆ مۆنتێلای راهێنەری تورکیا لێدوانیاندا.
لە سەرەتادا رۆنالد کۆمان وتی: دەزانین چی چاوەڕێمان دەکات پێموایە زۆر باش
دەبێت لە کەشێکی وادا یاری بکەین لەبەر ئەوەی تورکا بە جۆش و خرۆشە.
ئاماژە بەوەشدا:
چاوەڕوانی هەموو شتێک دەکەن، لەبەر ئەوە بە باشی خۆیان بۆ یارییەکە ئامادە کردووە
و نایانەوێت لەم قۆناغەدا بکرێنە دەرەوە.
دوپاتیشیکردەوە،
بارودۆخی یاریزانەکانی باشە و لەپێناو بردنەوە دەجەنگن، خۆشی بە تامەزرۆییەوە
چاوەڕێی یارییەکە دەکات.
لە بەرامبەردا مۆنتێلای راهێنەری تورکیا ئاماژەی بەوەکرد، تورکیا دەیەوێت مێژوو
لە بەرامبەر هۆڵەندا تۆمار بکات ئامادەن بۆ ئەوکارە و هیوادارن بەردەوامبن.
دوپاتیشیکردەوە، گۆڕانگاری
لە پێکهاتەدا دەکات، لەبەر ئەوەی هەمیشە باری جەستەی و دەروونی هەموو یاریزانێک
وەک یەک نییە و وەک خۆی نامێنێتەوە لەبەر ئەوە پێوست بە گۆڕانکاری دەکات.
سەبارەت دەمیراڵ وتی: ئەوەی کردی ڕەمزێکی سیاسی نەبوو بۆ مێژووی ئێمە بڕیاردەران
لێکدانەوەیەکی جیاوازیان هەیە و لەبەر ئەم هۆکارەش ئێمە داوای لێبوردن دەکەین، بەڵام
دەزانین کە ئەمە نادادپەروەرانەیە.