دوو یانەی سعودی کانسێلۆیان دەوێت

PM:11:43:05/07/2024

296 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەکانی ئەهلی و ئیتیفاق چاودێری کانسێلۆ دەکەن و مان سیتیش نایەوێت بە کەمتر لە 25ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، یانەکانی ئەهلی و ئیتیفاق لە شانشینی سعودیەوە پرسیاریان کردووە سەبارەت بەگرێبەستکردن لەگەڵ جواو کانسێلۆ، یاریزانی مانچستەر سیتی،بۆ ئەوەی سوود لە تواناکانی وەربگرن.

یانەی ئەهلی هەوڵدەدات گرێبەستی نوێ لەماوەی هاوینەدا واژۆبکات بۆ بەهێزکردنی ڕیزەکانی، بەتایبەتی کە تیپەکە گرەنتیبەشداریکردنی لە جامی سوپەری سعودیە جگە لە پاڵەوانێتی ئاسیاهەیە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە مان سیتی چاوەڕێی گوێگرتنەلەو ئۆفەرانەی کە پێشکەش کراون، هەروەها نایەوێت لە کەمتر لە 25 بۆ 30 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببێت.

بەرشەلۆنە بەردەوام نەبوونی کانسێلۆی دوای ماوەی خواستنەکەی راگەیاند و مان سیتیش دەیەوێت بە شێوەیەکی هەمیشەیی بیفرۆشێت، لەبەر ئەوەی جێگای لە پالانەکانی پیپ گواردیۆلادا نابێتەوە.