خولی ئەستێرەکانی عێراق.. هەولێر بردیەوە و نەورۆز یەکسانبوو

PM:09:50:05/07/2024

552 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەستێرەکانی عێراق هەولێر بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە کەربەلای بردەوە و نەورۆز بەرامبەر کارەبا یەکسانبوو.

لە یارییەکانی هەفتەی 37ی خولی ئەستێرەکانی عێراق هەولێر لە یاریگای خۆیدا میوانداری لە کەربەلا کرد.

تایمی یەکەم، لە خولەکی 35 یاریزانێکی کەربەلا بە کارتی سور کرایە دەرەوە، لە خولەکی 41یش محەمەد قاسم گۆڵی یەکەمی خاوەن یاریگای تۆمارکرد.

لە تایمی دووەمدا، هەولێر لە ئاستە بەرزەکەی بەردەوامبوو، لە خولەکەکانی 65 و 71 دوو گۆڵی دیەکەیان تۆمارکرد لە رێگەی ئەحمەد مەکەنزی و محەمەد قاسم کە محەمەد گۆڵی دووەمی بوو لە یارییەکەدا.

لە خولەکی 75یش موشتاق تالیب تاکە گۆڵی کەربەلای تۆمارکرد، بەڵام شێرکۆ کەریم بە گۆڵی چوارەمی هەولێر لە خولەکی 78 وەڵامی دایەوە.

سەرەنجام یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی هەولێر کۆتایی هات و بە کۆکردنەوەی 40 خاڵ لە پلەی 14یە.

لە یارییەکەی دیکەشدا نەورۆز و کارەبا بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک یەکسانبوون، نەورۆز توانیویەتی 55 خاڵ کۆبکاتەوە و لە پلەی حەوتەم خۆی دەبینێتەوە.