یانەکەی پێشووی فێلیکسی دەوێت

PM:11:17:02/07/2024

332 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەنفیکا دەیەوێت فێلیکس بگەڕینێتەوە یانەکە بەڵام خواستی یاریزانەکە و داوای ئەتلەتیکۆ بەربەستن لە پێشی.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا سوپرایزێکی نوێیان ئاشکرا کرد سەبارەت بە داهاتووی جواو فێلیکسی پورتوگالی و ئەستێرەی ئەتلەتیکۆ مەدرید کە وەرزی ڕابردوو بەشێوەی خواستن لە یانەی بەرشەلۆنە یاریدەکرد.

فێلیکس لە 30 حوزەیران بە فەرمی بارشای بەجێهێشت بەبێ ئەوەی یانەکە بژاردەی کڕینەوە چالاک بکات، بەڵام هەواڵ هەیە ئاماژە بەوە دەکات کە یانەکەی کەتەلۆنیا دەیەوێت بە خواستنو بۆ وەرزێکی دیکە ئەستێرەکە بهێڵێتەوە لە ریزەکانی.

لە ئێستادا ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، بەنفیکا لەگەڵ بەڕێوبەری کارەکانی فێلیکس دانوستان دەکات بۆ کڕینی سەدا 50ی گرێبەستی یاریزانەکە لەم هاوینەدا، بەڵام یەکەم خواستی جواو ئەوەیە کە بە خواستن بۆ وەرزێکی دیکە لەگەڵ بەرشەلۆنە بمێنێتەوە.

ڕۆژنامەکە دووپاتیکردەوە، کە بەنفیکا بەنیازە 15 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە ئەتلەتیکۆ مەدرید بکات بۆ گواستنەوەی فێلیکس، بەڵام یانە ئیسپانییەکە 25 ملیۆن یۆرۆی دەوێت.

جێگای سەرنجە جواو فێلیکس پێشتر چوار وەرزی لە ڕیزەکانی بەنفیکا بەسەر بردووە، لەو کاتەوەی پەیوەندی بە تیپی خوار 17 ساڵانی یانەکەوە کرد، تا ساڵی 2019 ڕووی لە ئەتلەتیکۆ مەدرید کرد.