ئارسناڵ گرێبەستی ڕایای کرد بە هەمیشەی

PM:09:45:04/07/2024

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارسناڵ گرێبەستی ڕایای کرد بە هەمیشەی و خاوەنی زۆرترین کلین شیتی وەرزی رابردووی پریمەرلیگ لە یانەکە بەردەوام دەبێت.

یانەی ئارسنال بە بڵاوکردنەوەی چەند پۆستێک نوێکردنەوەی گرێبەستی گۆڵچی داڤید رایای راگەیاند و تێیدا ئاماژەیان بەوە کردووە براوەی دەستکێشی ئاڵتوونی وەرزی رابردووی پریمەرلیگ گرێبستەکەی لەگەڵ یانەکە کردووە بە هەمیشەی.

پاش نوێکردنەوەی گرێبەستەکەشی گۆڵچییەکە پەیامێکی بۆ هاندەرانی ئارسناڵ نارد و تێییدا، خۆشحاڵی بەوە دەربڕێ بە شێوەیەکی هەمیشەی دەبێت گۆڵچی تۆپ هاوێژەکانی لەندەن.

رایا وەرزی رابردوو لەگەڵ ئارسناڵ بەشداری لە 41 یاریدا کرد و 20 یارییان گۆڵەکەی بە خاوێنی راگرت کە 16 یارییان لە خولی ئینگلتەرا بوو، ئەمەش وایکرد ببێتە خاوەنی دەستکێشی ئاڵتوونی.

جێی باسە پێشتر گۆڵچییە ئیسپانییەکە پارێزگاری لە تۆڕی گۆڵی یانەی برینفۆرد دەکرد و لە ماوەی سێ ساڵدا 161 یاری ئەنجامدا و 54 یارییش گۆلەکەی بە خاوێنی هێشتەوە.