هەڵوێستی یانەی بۆلۆنیا لەسەر رۆیشتنی کالافیۆری

PM:09:48:02/07/2024

180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەڕێوبەری وەرزشی بۆلۆنیا دوپاتیکردەوە دەیانەویت کالافیۆری لە یانەکە بمێنیتەوە بەڵام پێداچوونەوە بۆ گرێبەستەکانیش دەکەن کە پێیان دەگات.

جیۆڤانی سارتۆری بەڕێوبەری وەرزشی یانەی بۆلۆنیای ئیتاڵی هەڵوێستی ڕیکاردۆ کالافیۆری ئەستێرەی تیپەکەی ئاشکرا کرد سەبارەت بە جێهێشتنی یانەکە و پەیوەندی کردنی بە یۆڤانتۆسەوە لەم هاوینەدا.

جیۆڤانی سارتۆری لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەنووسی متمانەپێکراو فابریزیۆ ڕۆمانۆی لە سکای سپۆرت نیوز تیشکی خستۆتە سەری باسی لەوەکردووە، تەنها 12 مانگ لەمەوبەر گرێبەستیان لەگەڵ ڕیکاردۆ کالافیۆری واژۆکردووە ودەبێت چاوەرێ بکەن بزانن چی روودەدات.

بەڕێوەبەرەکە لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوەشکرد، ئەوان دەیانەویت یاریزانەکە بمێنێتەوە و دڵخۆشن دەبن بە مانەوەی، بەڵام یۆڤانتۆس و چەندین یانەی تر هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

سارتۆری نەشیشاردەوە ئەگەر گرێبەستێکی گەورەیان پێبگات ئەو بیر لە فرۆشتنی بەرگریکارەکە دەکەنەوە، وە هەلسەنگاندن بۆ ئەو گرێبەستانە دەکەن کە پێیان دەگات.

لەماوەی وەرزی ڕابردوودا، کالافیۆری لەگەڵ بۆلۆنیا بەشداریی لە سەرجەم ئەو پاڵەوانێتیانەدا کرد کە یانە ئیتاڵییەکە تێیدا ڕکابەری کردووە، لەو ماوەیەشدا بەشداری لە 33 یاریدا کرد کە تێیدا دوو گۆڵی تۆمارکرد و پێنج گۆڵی دیکەی بۆ هاوڕێکانی درووست کرد.