PM:08:58:02/07/2024
224 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی یۆرۆ هۆڵەندا بە سێ گۆڵی بێوەڵام
شکستی بە رۆمانیا هێنا و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.
لە یارییەکانی قۆناغی 16ی جامی یۆرۆ، هەردوو
هەڵبژاردەی هۆڵەندا و رۆمانیا روبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە تایمی یەکەم، هۆڵەندییەکان بە گەورەی دەرکەوتن
و بە تەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەیان کرد، لە خولەکی 20یش لەڕێی یاریزان گاکپۆوە گۆڵی
یەکەمیان تۆمارکرد و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، دووبارە کوڕانی هۆڵەندا کۆنترۆڵی
یارییەکەیان کرد و زیاتر لە جارێکیش نزیک بوون لە گۆڵ تۆمارکرد، بەڵام گۆڕینی
ئەنجامی یارییەکە کەوتە کۆتاییەکان کاتێک لەخولەکی 83 مالین بە ئەسیستێکی جوانی
گاکپۆ دووەم گۆڵی هۆڵەندای تۆمارکرد و پێش کۆتایی هاتنی یارییەکەش لە خولەکی سێی
کاتی زیادکراو هەمان یاریزان سێیەم گۆڵی هۆڵەندای تۆمارکرد.
سەرەنجامیش یارییەکە بە بردنەوەی کوڕانی کومان
کۆتایی پێهات بە سێ گۆڵی بێوەڵام و گەیشتنیان بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی مسۆگەرکرد،
رۆمانیاش ماڵئاوای لە پاڵەوانێتییەکە کرد.