بایرن میونش لەگەڵ سیمۆنس رێکەوتووە

PM:08:15:02/07/2024

168 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بایرن میونش لەسەر مەرجە تاکەکەسییەکان لەگەڵ سیمۆنس رێکەوتووە و یاریزانەکە نزیکە لە پەیوەندیکردن بە یانە باڤارییەکەوە.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکردووە، بایرن میونشن لەگەڵ یاریزان چاڤی سیمۆنس گەیشتووەتە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی لەماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا بیگوازیتەوە بۆ ریزەکانی.

یاریزانە هۆڵەندییەکە لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەشداری یۆرۆی 2024 کردووە کە ئێستا لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، بە ئەگەرێکی زۆریشەوە هەر لەو وڵاتە دەمێنێتەوە و لەوێ بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی گرێبەستی گواستنەوەی بۆ بایرن میونشن واژۆ بکات.

سیمۆنس یاریزانی پاریس سان جێرمانە، وەرزی ڕابردوو بە خواستن لە لایپزیگ یاریدەکرد،تۆڕێ سکای ئەڵمانیاش لە بارەی گرێبەستەکەوە دووپاتیکردەوە، کە چاڤی رێکەوتووە لەسەر مەرجە تایبەتییەکان لەگەڵ بایرن ، هەروەها ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر مووچەی گرێبەستەکە کە یانە ئەڵمانییەکە بۆی پێشنیار کردووە.

ئەستێرە 21 ساڵانەکە تا ساڵی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی پایتەختی فەڕەنسا هەیە و بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی 70 ملیۆن یۆرۆیە، لە ئێستادا ماوەتەوە ریکەوتن لە نێوان پاریس سان جێرمان و بایرن میونشن.