بێلینگهام: کە تۆپەکەم لێدا وامزانی رۆناڵدۆم

PM:07:46:02/07/2024

404 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بێلینگهام گۆڵەکەی بەرامبەر بە سلۆڤاکیا بە باشترین گۆڵ و باشترین ساتی وەرزشی خۆی ناوبرد.

ئینگلتەرا تا خولەکی 95 لە دوای سلۆڤاکیاوە بوو، بەڵام بەهۆی گۆڵە سەرنجڕاکێشەکەی جود بێلینگهام لە شکست ڕزگاری بوو، وە گۆڵەکەی هاری کەین لە کاتی زیادکراودا سەرکەوتنی بۆ بەدەستهێنان.

بێلینگهام بۆ یەکەمجار باسی ئەزموونی خۆی لەو گۆڵە ناوازەیە کرد و خۆی بەراورد کرد بە یەکێک لە ئەفسانەی جیهانی تۆپی پێ کە ئەویش کریستیانۆ ڕۆناڵدۆیە.

جود لەو بارەیەوە وتی: تۆپەکە لە پشتمەوە بوو، کاتێک لە هەوادا بازم دا بۆ ئەوەی تۆپەکە لێبدەم لە دڵی خۆمدا گوتم ئای خوایە گیان من وەک ڕۆناڵدۆ دوو مەتر لە هەوادا بازمداوە.

ئەستێرەکە باسی لەوەشکرد، کاتێک سەیری ڤیدیۆی گۆڵەکەی کردوەتەوە، تێگەیشتووە زۆر بەرز نەبوەتەوە و بەڵکو دەستێکی لەسەر زەوی بووە، بەڵام گۆڵەکەی زۆر جوان بووە و یەکێک بووە لە گرنگترین گۆڵ و ساتەکانی ژیانی.

سەبارەت بە تۆپەکەی پێش گۆڵەکە و لێدانە سەرەکەی مارک گویهی، بێلینگهام جەختی لەسەر ئەوە کردووە ئەو لێدانە سەرە باشترین لێدانی سەر بووە لە مێژوویاندا.