PM:05:57:21/05/2024
812 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سبەینێ لیڤەرکوزن و ئەتڵانتا یاری کۆتایی یۆرۆپا لیگ ئەنجامدەدەن و براوەی نازناوەکە ئاشكرا دەبێت.
بڕیارە سبەینێ لە کاتژمێر 10 و لە یاریگای ئاڤیڤا لە دبلنی پایتەختی ئیرلەندا، هەردوو یانەی بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی و ئەتڵانتای ئیتاڵی لە یاری کۆتایی یۆرۆپا لیگدا رووبەرووی یەکببنەوە.
یانەی بایەر لیڤەرکوزن لە قۆناغی پێش کۆتایی ئەم وەرزەی یۆرۆپا لیگ توانی یانەی رۆمای ئیتاڵی تێبپەڕێنێت دوای ئەوەی بردنەوەیەک و یەکسانبونێکی لەگەڵدا بەدەستهێنابوو.
لە بەرامبەردا یانەی ئەتڵانتا کە لەم وەرزەدا بە ئاستێکی نایابەوە دەرکەوتووە، لە قۆناغی پێشتردا یانەی مارسیلیای فەرەنسی تێپەڕاند دوای یەکسانبوونی لە یاری چووندا و دواتر بردنەوە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە یاری گەڕانەوەدا.
بایەر لیڤەرکوزن لە مێژوویدا تەنیا یەکجار بووەتە پاڵەوانی یۆرۆپا لیگ ئەویش لە وەرزی 1987 بۆ 1988دا بووە، لە بەرامبەردا یانەی ئەتڵانتا تا ئێستا نەبووەتە پاڵەوان.
خ. ک