ئەلۆنسۆ: دەمانەوێت بردنەوە بەرامبەر رۆما بەدەستبهێنین

PM:09:07:08/05/2024

556 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلۆنسۆ روونیکردەوە دەیانەوێت بردنەوە بەرامبەر رۆما بەدەستبهێنن و بە سەرنجێکی وردەوە لە یارییەکە دەڕوانن.

پێش یاری گەڕانەوەیان بەرامبەر رۆما، چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری بایەر لیڤەرکوزن هۆشداری دایە یاریزانانی یانەکەی و رایگەیاند، یارییەکەیان بەرامبەر رۆما یاری پێش کۆتاییە و پێویستە بە عەقڵیەتێکی جیاواز و بە سەرنجێکی وردەوە لێی بڕوانن.

ڕاهێنەرەکە ئاماژەی بەوەشکرد، دۆخەکە مەترسیدارە، سەرەڕای گەورەی پێگەکەی ڕەنگە شتەکان بگۆڕدرێن تەنیا بە گۆڵێک کە ببێتە خاڵی دەستپێکی تیپی بەرامبەر.

ئەلۆنسۆ وتیشی: بیرۆکەکە بۆ بەرگریکردن نییە لە بەرژەوەندی، بەڵکو ئەوەیە بچینە ناو یاریگا و هەوڵبدەین یارییەکە کۆنترۆڵ بکەین و لەسەر شێوازی خۆمان بەردەوامبین.

دەشڵێت، دەمانەوێت یارییەکی کاریگەر بکەین و یارییەکە کۆنتڕۆڵ بکەین، وەک ئەوەی یاریی چوون بە بێ گۆڵ کۆتایی هاتبێت مامەڵەی لەگەڵ دەکەین، دەمانەوێت بردنەوە بەدەستبهێنین.