ریاڵ مەدرید مباپێی بێدەنگ کردووە

PM:08:17:08/05/2024

668 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید داوای لە مباپێ کردووە داهاتووی خۆی ئاشکرا نەکات تا سەرنجی یاریزانانی یانەکەی نەشێوێنێت.

بەرنامەی ئێل چرینگیتۆ ئاشکرایکرد، ریاڵ مەدرید لەگەڵ مباپێ رێکەوتووە و گرێبەستی نیوانیان واژۆکراوە، بەڵام پێش یاری گەڕانەوەیان بەرامبەر دۆرتمۆند پەیامێکیان بۆ یاریزانەکە ناردووە.

روونی کردووەتەوە، لە پەیامەکەدا یانەی شاهانە داوای لە مباپێ کردووە کە لە ئەگەری دۆرانیان داهاتووی خۆی ئاشکرا نەکات، لەبەر ئەوەی ئاهەنگگێرانی لالیگایان لێ تێک نەچێت و سەرنجی یاریزانەکان لەسەر دوا یارییەکانی ئەم وەرزە نەشێوێندرێت.

دوپاتیشیکردووەتەوە، ریاڵ مەدرید پێی وایە لە ئێستادا ئاشکراکردنی گرێبەستەکەی کیلیان کارێکی باش نییە و سەرنجی میدیاکان بەلای خۆیدا رادەکێشێت لە کاتێکدا بابەتی گرنگتر ماوە بۆ ئەوەی وەرزەکە بە شێوەیەکی شایستە بە کۆتا بهێنن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، مباپێ پەلەیەتی لە ئاشکراکردنی گرێبەستەکە بەڵام فایزە عەماری دایکی یاریزانەکە و بەڕیوبەری کارەکانی پێیان باشتر بووە ئارامبگرێت و لە کاتێکی شیاوتردا ئاشکرا بکرێت.