بەرشەلۆنە توشی بەربەست دەبێت لە بەرامبەر هێشتنەوەی فیلێکس

PM:10:49:08/05/2024

592 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە بۆ مانەوەی فیلێکس دەبێت دەستبەرداری یاریزانی دیکە ببێت لە یانەکە و چاڤیش جگە لە یاریزانانی لاماسیا کێشەی لەگەڵ رۆیشتنی کەسدا نییە.

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا ڕایگەیاندووە، یەک بەربەست لە ڕێگەی جواو فیلیکسی پورتوگالی وەستاوە تا بتوانێت وەرزی داهاتووش بە خواستن لە یانە کەتەلۆنیەکە بمێنێتەوە.

فیلیکس لەم وەرزەدا بە خواستن لەگەڵ بەرشەلۆنە یاری دەکات، هەرچەندە بارودۆخەکان گەڕانەوەی یاریزانەکەیە بۆ ئەتلەتیکۆ، بەڵام یاریزانە پورتوگالییەکە پابەندە بە مانەوە لەگەڵ بلاوگرانا.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی، تاکە بەربەست بۆ مانەوەی فیلیکس لەگەڵ بەرشەلۆنە ئەوەیە کە دەبێت هەندێک یاریزان بفرۆشێت بۆ ئەوەی ئەستێرەی ئەتلەتیکۆ بمێنێتەوە.

دوپاتیشیکردووەتەوە، چابی بە کارگێڕی یانەکەی راگەیاندووە، جگە لە یاریزانانی لاماسیا ئارەزوو مەندن هەر یاریزانێک دەفرۆشن و دەیەوێت تیپێکی نوێ دروست بکاتەوە.

فیلیکس لەگەڵ بەرشەلۆنە لەم وەرزەدا بەسداری لە 41 یاریدا کردووە، لەو ماوەیەدا 10 گۆڵ و شەش ئەسیستی تۆمار کردووە.