جامی مەدرید.. ئەلکاراز و زڤیرێڤ گەیشتنە قۆناغی سێیەم

AM:10:02:27/04/2024

56 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی مەدرید ئەلکاراز و زڤیرێڤ بە بردنەوە لە شیفچینکۆ و بۆرنا گەیشتنە قۆناغی سێیەم.

لە یارییەکانی قۆناغی دووەمی جامی مەدرید، کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی بەرامبەر ئەلیکساندەر شیفچینکۆی روسی یاریکرد.

یاریزانە ئیسپانیەکە بە درێژایی یاریەکە بە ئاستێکی بەرزەوە بینرا و سەرەنجام بە ئاسانی و بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردنەوەی بەدەستهێنا، خاڵی کۆمەڵەکانیش شەش بە دوو، شەش بە یەک گێم بوون.

لە هەمان قۆناغ، ئەلیکساندەر زڤیرێڤی ئەڵمانی رووبەڕووی بۆرنای کرواتی بووەوە و بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.

لە ئەنجامێکی چاوەڕوان نەکراویشدا، لۆرینزۆ مۆسێتی ئیتاڵی بەرامبەر تیاگۆی بەرازیلی تووشی شکستهات، رۆبلیڤیش لە فاکۆندۆی بردەوە.

هەریەکە لە ئەلکارز و زڤیرێڤ و رۆبلێڤ و تیاگۆ گەیشتنە قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتیەکە، شیفچینکۆ و مۆسێتی و بۆرنا ماڵئاواییانکرد.

خ . ک