PM:11:23:04/05/2024
128 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دی رۆسی دەڵێت: دەتوانین خاڵ بەرامبەر یوڤی بەدەستبهێنن و ئەلێگریش
رایگەیاند رووبەڕووی تیپێکی بەهێز دەبنەوە.
لە خولی ئیتاڵیا رۆما میواندار لە یۆڤانتۆس دەکات و لەسەر یاریەکەش هەردوو
راهێنەر لێدوانی خۆیان خستەڕوو، لە سەرەتاشدا دی رۆسی راهێنەری گورگەکان ئاماژەی
بەوەکرد، دەبێت بەوپەڕی رێزەوە رووبەرووی ئەلێگری و یوڤی ببینەوە لەبەر ئەوەی لەو پەڕی
توانای خۆیان بە ئێستاشەوە مێژوو لە خولی ئیتاڵیا دەنوسنەوە.
دوپاتیشیکردەوە، هەندێک لە یاریزانەکانی توشی کێشەی جەستەی بوون و دەبێت
هەڵسەنگاندیان بۆ بکەن، بەڵام دەزانن کە پێویستیان بە خاڵە و دەزانن کە دەتوانن
بەدەستی بهێنن.
ئەوەشی نەشاردەوە، تیپەکەی توانای هەیە بە هەموو رێگەکاندا بڕوات بە گوێرەی
توانا و سیفات و لێهاتووی یاریزانەکان لە یاری و مەشقەکاندا، بەڵام پێویستە بنیات
بندرێتەوە.
ئەلێگریش وتی: رووبەڕووی تیپێکی بەهێز دەبینەوە، سەرەڕای ئەوەی لە یۆرۆپا
لیگ رۆما دۆڕاوە بەڵام کاری گەورە دەکەن و یاریکردن بەرامبەریان قورسە، هەورەها ڕۆما
تیپێکە توانای تەکنیکی بەرزی هەیە و لە هەمان کاتدا یارییەکی نایاب و جوان و ئاڵۆز
دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم یارییە بۆ تیپەکەی دی رۆسی دوا هەل دەبێت بەو پێیەی
دەیانەوێت بەشداری بکەن لە چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو، بەڵام خۆشیان بە بەهێزی
رووبەروویان دەبنەوە.
دەشڵێت: نابێت بیر لەوە بکەینەوە
کە چی ڕوویداوە، بەڵکو دەبێت چی ڕووبدات، 20 ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی هاتنی وەرزەکە، پێویستە
هەموو هەوڵێک بدەین بۆ ئەوەی وەرزەکە بە باشی کۆتایی پێبهێنین و بە زووترین کات سەرکەوتن
بۆ چامپیۆنزلیگ مسۆگەر بکەین.