خولی ئینگلتەرا.. مان سیتی گۆڵبارانی وڵڤەری کرد

PM:10:11:04/05/2024

248 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئینگلتەرا مان سیتی بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە وڵڤەرهامپتۆن هێنا.

لە یارییەکی هەفتەی 36ی خولی ئینگلتەرا مان سیتی لە یاریگای خۆیدا پێشوازی لە وڵڤەرهامپتۆن کرد.

تایمی یەکەم، سیتی ئاگرین دەرکەوت و لە خولەکەکانی 12 و 35 و کاتی زیادکراودا هالاند سێ گۆڵ واتە هاتریکی تۆمارکرد کە یەکەم و سێیەمیان بە لێدانی سزا بوون.

لە تایمی دووەمدا، وڵڤەر لە خولەکی 53 ئەنجامەکەی کەمکردەوە، بەڵام سیتی کۆنترۆڵی وەرگرتەوە دوای خولەکێکی دیکە هالاند گۆڵی چوارەمی خۆی و یانەکەی تۆمار کرد و واژۆی لەسەر سوپەر هاتریک کرد، بەوەشەوە نەوەستان و ئەلڤارێز دەرکەوەت و گۆڵی پێنجەمی شین پۆشەکانی مانچستەری هێنایە بەرهەم.

سەرەنجام یارییەکە بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵیک لە سودی سیتی کۆتایی هات و بەم ئەنجامە بە کۆکردنەوەی 82 خاڵ لە پلەی دووەمدایە بەڵام یارییەک کەمتری لە ئارسناڵی پێشەنگ ئەنجامداوە.