خولی ئیتاڵیا.. ئینتەر بە ساسۆلۆ دۆڕا

PM:11:45:04/05/2024

168 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا یانەی ئینتەر میلان بە گۆڵێکی بێ وەڵام بەرامبەر ساسۆلۆ شکستی هێنا.

لە یارییەکی هەفتەی 35ی خولی ئیتاڵیا ئینتەر میلانی پاڵەوانی خولەکە بووە میوانی ساسۆلۆ.

تایمی یەکەم لە خولەکی 20 لۆرێنتی یانەی خاوەن یاریگای کردە خاوەنی گۆڵی یەکەم، هەرچەندە پێش کۆتایی هاتنی تایمەکەش لاوتارۆ ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە بەڵام ڤار گۆڵەکەی رەتکردەوە.

لە تایمی دووەمدا یارییەکی هاوسەنگ بیندرا و تۆپ زیاتر لە ناوەراستی یاریگا بوو.

تاکە گۆڵەکەی ساسۆلۆش بووە ناونیشانی کۆتایی یارییەکە و ئینتەر کە بووەتە براوەی نازناوەکە لە ئێستادا 89 خاڵی هەیە، ساسۆلۆش 29 خاڵی هەیە و شەڕی مانەوە لە خولەکە دەکات.