AM:10:42:04/05/2024
3232 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مان سیتی باشترین یانەی 10 وەرزی رابردووی ئەوروپایە و بایرن و ریاڵ لە
پلەکانی دووەم و سێیەمدان.
یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە پێگەی فەرمی خۆیان نوێترین ریزبەندی باشترین
یانەکانی لە ماوەی 10 وەرزی رابردوودا بڵاوکردەوە لەسەر ئاستی یانەکان لە سەرجەم
پاڵەوانێتییەکاندا دوای کۆتاییهاتنی یارییەکانی چوونی قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییە
ئەوروپییەکان.
یەکێتیەکە ئاشکرایکردووە، یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە پێشەنگی باشترین
یانەکانی ئەوروپادایە بە کۆکردنەوەی 148 هەزار خاڵ کە کۆی گشتی ئامارەکانیەتی لە
10 وەرزی رابردوودا.
یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە پلەی دووەمی ریزبەندیەکەدایە بە کۆکردنەوەی
144 هەزار خاڵ بە جیاوازی 13 هەزار خاڵ لەگەڵ ریاڵ مەدریدی ئیسپانی کە لە پلەی
سێیەمدایە.
پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بە 116 هەزار خاڵ لە پلەی چوارەمدایە و
لیڤەرپوڵی ئینگلیزی 114 هەزار خاڵی هەیە و پلەی پێنجەمی گرتووە.
هەریەکە لە یانەکانی ئینتەر میلان و رۆما و لایپزیگ و چێڵسی و بروسیا
دۆرتمۆند لە پلەکانی شەشەم تا دەیەمی باشترین یانەکانی ئەوروپادا دەبینرێن لە 10
وەرزی رابردوودا.
خ . ک