PM:05:51:25/04/2024
200 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پێشانگایەک لە میامی کرایەوە کە تایبەتە بە ئەزموون و دەستکەوتەکانی لیۆنێل
مێسی.
ژمارەیەک لە هونەرمەندان و کەسایەتییە ناودارەکان بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی
کردنەوەی پێشانگایەک بە ناوی ئەزموونی مێسی ئامادەبوون.
پێشانگاکە تایبەتە بە ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی لیۆنێل مێسی، کە لە
شاری میامی و لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا بە رووی خەڵکدا کرایەوە.
هۆڵێک لە شاری میامی میوانداری
مەراسیمی کردنەوەی پێشانگاکەی کرد، بە ئامادەبوونی زۆرێک لە کەسایەتییە ناودارەکانی
ئەرجەنتین و ئەمریکای لاتین.
پێشانگاکە تایبەتە بە ئەزموونی مێسی و دەستکەوت و ژیانی وەرزشی خۆی هەر لە
دەستپێکەوە تاک و ئێستا، هەروەها تێکەڵەیەکە لە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا و مەڵتی
میدیا و نیگاری سەرنج راکێش.
بەگوێرەی سەرچاوەکانیش پێشانگاکە ماوەی دوومانگ دەخایەنێت و دواتر پەل
دەکێشێت بۆ 80 شاری جیهان لە وڵاتە جیاوازەکان تاکو ئارەزوومەندانی ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە
بێبەش نەبن لە دیمەنەکانی.