لاپۆرتا و چاڤی باس لە مانەوەی راهێنەرەکە دەکەن

PM:03:56:25/04/2024

216 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لاپۆرتا مانەوەی چاڤی لە بەرشەلۆنە راگەیاند و راهێنەرەکەش دەڵێت باشترین بڕیار لە ئێستادا مانەوەی بووە لە یانەکە.

چاڤی هێرناندێز پێشتر ڕایگەیاندبوو کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا دەست لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی بەرشەلۆنە دەکێشێتەوە، بەڵام دوای کۆبونەوەی لەگەڵ خوان لاپۆرتای سەرۆک و دیکۆی بەڕێوبەری یانەکە لە بڕیارەکەی پەشیمان بوەوە و بڕیاریدا لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بەردەوامبێت.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سەبارەت بە مانەوەی چاڤی لاپۆرتای سەرۆکی یانەکە رایگەیاند، بە خۆشحاڵیەوە مانەوەی راهێنەرەکە رادەگەیەنن سەرەڕای ئەوەی لە چەند مانگی پێشوودا بڕیارییدا پۆستەکەی جێبهێڵێت بەڵام لە ئێستادا متمانەی بە پرۆژەی داهاتووی بەرشەلۆنە هەیە لەبەر ئەوەش بڕیاریداوە بمێنێتەوە.

سەبارەت بە گرژییەکانی ناو دەستەی کارگێڕی و دژایەتی مانەوەی چاڤی سەرۆکەکە وتی: ئێمە لە مێژە متمانەمان بە چاڤی هەیە، هەروەها دەستەی کارگێڕی و هاندەرانی بەرشەلۆنە متمانەی تەواویان بە راهێنەرەکە هەیە و هێشتنەوەی پڕۆژەیەک بە جێگیری شتێکی باشە، ئەم پڕۆژەیە لە ڕاستیدا ساڵی ڕابردوو دەستی پێکردووە و پێشتر نازناوی لالیگا و جامی سوپەری ئیسپانیامان بەدەستهێناوە تێیدا.

لەلایەکی ترەوە چاڤی هێرناندز رایگەیاند، هەمیشە هەوڵدەدات باشترین بڕیار لە پێناو یانەکەیدا بدات، کاتێک بارودۆخەکەی بۆ سەرۆکی یانەکە رونکردوەتەوە ئەویش ئۆفەرێکی نایابی پێداوە و متمانەی سەرۆک و دەستەی کارگێڕی و پاڵپشتی یاریزانان زۆر گرنگ بوو لە گۆڕینی بیروڕایدا.

راهێنەرەکە وتیشی: کاتێک ویستم لە یانەکە بڕۆم بڕیارێکی ئاسان نەبوو بەڵام لەو کاتەدا باوەڕم وابوو کە باشترین شت بۆ یانەکە ئەوە بوو کە من ئەرکەم جێبهێڵم بەڵام لە ئێستادا پێموایە مانەوەم باشترین بڕیارە، سوپاسی هاندەران دەکەم و ئەوان بەشێکی گرنگ بوون لە گۆڕینی رای من و مانەوەم لە بەرشەلۆنە.2014818