خولی ئەمریکا.. ئینتەر میامی لە رێد بۆڵزی بردەوە

AM:08:56:05/05/2024

220 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەمریکا ئینتەر میامی بە شەش گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکستی بە رێد بۆڵز هێنا.

لە یارییەکی هەفتەی 12ی خولی ئەمریکا، ئینتەر میامی لە بەردەم هاندەرانیدا میوانداری لە نیویۆرک رێد بۆڵز کرد.

تایمی یەکەم، یانەی میوان بەهێزتربوو، گۆڵێکیشیان لە خولەکی 30 تۆمارکرد وەک ناونیشانی نیوەی یەکەم.

لە تایمی دووەمدا یارییەکە هەڵگەڕایەوە و روخاس و لیۆنێل میسی ئەنجامەکەیان لە خولەکی 48 و 50 پێچەوانە کردەوە، خاوەنی گۆڵی یەکەمی میامی گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەکەشی بە ئەسیستی میسی تۆمارکرد لە خولەکی 62.

بەوەشەوە نەوەستان، مێسی ئەم جارەیان لە خولەکەکانی 68 و 75 و 81 سێ ئەسیستی بۆ سوارێز کرد و ئەستێرە ئۆرۆگواییەکەش گۆڵی چوارەم تا شەشەمی یانەکەی پێ تۆمار کرد، هەرچەنەدە رێد بۆڵز لە خولەکی 90 بە لێدانی سزا گۆڵێکیان تۆمار کرد بەڵام کاریگەری بە ئەنجامی کۆتایی یارییەکە نەگەیاند.

سەرەنجام میامی بە شەش گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەکەی بردەوە و بە 24 خاڵ پێشەنگی خولەکەی گرتووە نیوۆرک رێد بۆڵزیش 17 خاڵی هەیە و لە پلەی پێنجەمە