کۆنتی نابێتە راهێنەری میلان

PM:07:21:24/04/2024

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میلان پێچەوانەی خواستی هاندەران دەجوڵێتەوە و نایانەوێت کۆنتی بکەنە راهێنەری یانەکەیان.

راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان بلاویانکردەوە، یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لە ئێستاوە هەوڵەکانیان دەستپێکردووە بەمەبەستی دیاریکردنی راهێنەرێکی نوێ بۆوەرزی داهاتووی یانەکەیان چونکە بە نیازن لە کۆتایی ئەم وەرزەدا پیۆلی دووربخەنەوە.

لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی لاگازێتا دیللۆ سپۆرت رایگەیاند، لە ئێستادا ئەنتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری پێشووی تۆتنهام لە دەرەوەی پلانەکانی یانە ئیتاڵیەکەدایە و گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزا ناکەن.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەداوە، هەرچەندە هاندەرانی یانەکەی شاری میلانۆ داوای ئەوەیان کردووە کۆنتی بکرێتە راهێنەری یانەکەیان بەڵام بەرپرسانی ئەو یانەیە پێچەوانی ئەو داواکاریە کار دەکەن و بە نیاز نین ئەو ئەرکەی پێبسپێرن.

رونیشیکردەوە، لە ئێستادا سێ ناوی نوێ وەک بژاردەی بەردەم یانە ئیتاڵیەکە دەبینرێن کە بکرێتە راهێنەری یانەکەیان کە ئەوانیش دۆمینیکۆ تێدێسکۆی بەلجیکی و سێرجیۆ کۆنسێساوی راهێنەری پۆرتۆ و مارکۆ رۆزەی راهێنەری یانەی لایپزیگن.

دەشڵێت، لە دوایین کۆبونەوەی نێوان کاردیناڵی سەرۆکی ئەی سی میلان لەگەڵ زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی بەڕێوبەری هونەری یانەکە باسیان لەو سێ بژاردەیە کردووە و دەیانەوێت یەکێکیان هەڵبژێرن تا بیکەنە شوێنگرەوەی پیۆلی.

خ . ک