گواردیۆلا: یاریەکەمان بەرامبەر برایتۆن قورسە

PM:04:42:24/04/2024

204 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواردیۆلا رایگەیاند بەرامبەر برایتۆن یەکێک لە یاریە قورسەکان ئەنجامدەدەن و هالاندیش ناتوانێت بەشدار بێت.

پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی پێش یاریەکەیان بەرامبەر برایتۆن رایگەیاند، یەکێک لە یاریە قورسەکانی ئەم وەرزە چاوەڕێیان دەکات بەهۆی شێوازی یاریکردنی بەرامبەرەوە.

گواردیۆلا وتی: ساڵ لە دوای ساڵ زیاتر سەرسام دەبم بە کارەکانی دی زێربی راهێنەری برایتۆن، چونکە ئەو بەردەوام پلانی نوێ بەکاردەهێنێت لە یارییەکاندا و کارەکانی سەرسوڕهێنەرن.

وتیشی: هەست بە دڵخۆشی دەکەم چونکە تا ئەم ساتەش لە کێبڕکێ کردنی نازناوەکانداین و ئامانجمان بەدەستهێنای سەرجەم ئەو نازناوانەیە کە بەشدارین تیایدا.

لەسەر پێکانەکانی یانەکەشی، گواردیۆلا ئاشکرایکرد، هالاند بەشداری یاریەکەی برایتۆن ناکات بەڵام دڵنیابن لەوەی کە کێشەکەی گەورە نییە و تەنیا بۆ ئەو یاریە ئامادە نابێت بەڵام فیل فۆدین و ستۆنز ئامادەن بۆ یاریکردن.

لەسەر ئاستی نابژیوانانی خولی ئینگلتەرا، گواردیۆلا رونیکردەوە کە ئەوان بە باشترین شێوە کارەکانیان ئەنجامدەدەن و ئەگەر هەڵە بکەن ئەوا وەک هەموو کەسێک هەست بە خراپی دەکەن و ئەرکیان قورسە چونکە یارییەکانی پریمەر لیگ خێران.

خ . ک