دی خیا دەگەڕێتەوە بۆ یاریکردن

AM:11:23:24/04/2024

324 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دی خیا رایگەیاند دەگەڕێتەوە بۆ یاریکردن و بەپێی میدیاکانیش لە خولی ئیسپانیاوە دەردەکەوێتەوە.

یاریزانەکەی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی مانچستەر یونایتد، وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە کە دوای مەشق و ڕاهێنانەکانە و لە ژێر ئەم وێنەیەدا نووسیویەتی: دەگەڕێمەوە.

پێدەچێت ئەستێرەکەیی پێشووی یونایتد بە تامەزرۆییەوە دەست بە تۆپی پێی پیشەی بکاتەوە دوای ئەوەی ئەم وەرزەی بێ یانە سەربردووە و بەپێی میدیاکانی ئیسپانیاش ریاڵ بیتس یانەی داهاتووی دەبێت بەو پێی کلاودیۆ براڤۆی گۆڵچی یانەکە 41 ساڵە و بیتیسش دەیەوێت کەسێکی گونجاو بکات بە شوێنگرەوەی.

دی خیا پێشتر چەند ئۆفەرێکی ڕەتکردۆتەوە بەڵام دەوترێت ئارەزووی گەڕانەوەی بۆ ئیسپانیا دەکات، ئەم گۆڵپارێزە لە ئێستادا هەڵگری دەستکێشی زێڕینی پرێمەرلیگە، دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو 17 یاری گۆڵەکەی بە خاوێنی هێشتەوە، ئەستێرەکەی پێشووی مان یونایتد لە وەرزی 2017 بۆ 2018ش ئەم خەڵاتەی بەدەستهێنا.