PM:12:06:21/04/2024
320 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کریستینسن رایگەیاند کە لە بەرشەلۆنە دەمێنێتەوە و لە یانەکە دڵخۆشە و هەوڵی هاوسەنگی دەدات.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان پێشتر ڕایانگەیاندبوو، ئەندریاسکریستنسن یەکێکە لەو ئەستێرانەی کە ڕەنگە لەم هاویندابەرشەلۆنە بیکاتە قوربانی بەرزکردنەوەی دارایی بە مەبەستی کەمکردنەوەی قەیرانەکان.
کریستینسن لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانیتیشکی خستۆتە سەری، وتی: هیچ گومانێکم نییە کە لە وەرزیداهاتوو لەگەڵ بەرشەلۆنە دەمێنمەوە، هێشتا دوو ساڵ لەگرێبەستەکەمدا ماوە و لێرە دڵخۆشم.
دەشڵێت، گۆڕانکارییەکی خێرا بووە بۆ هۆی گۆڕینی پێگەی من بۆهێڵی ناوەڕاست، چێژ لە یاریکردن لەوێ وەردەگرم، دیارە هێشتاچەندین لایەنی دیکە هەیە کە پێویستە فێری بم و باشتر بم.
دوپاتیشیکردەوە: بە هیچ شێوەیەک قورس نەبوو کە پێگەکەی گۆڕاوە،چونکە ئەو بەرگریکارە و تا ئێستاش بە شێوەیەکی سەرەکیبەرگرییە، هەروەها کار دەکات بۆ پاراستنی هاوسەنگی تیپەکەی.
کریستینسن وتیشی: تەنها دەتوانم قسەی باش لەسەر کۆبارسی بڵێم،ئەو هەر لە یەکەم ساتەوەختەوە دەرفەتەکەی قۆستەوە، بەو پێیەیزۆر بە باشی پەیوەندی بە تیپی یەکەمەوە کرد، زۆر هاوکاری ئێمەیکرد، لەگەڵ ئەویشدا لامین یامال هەیە کە بەرشەلۆنەیان بردووەتە ئاستێکی باشتر.