گواردیۆلا و پۆچێتینۆ باس لە رووبەروو بوونەوەی نێوانیان دەکەن

PM:10:14:19/04/2024

232 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواردیۆلا جەختی لەوە کردەوە هەمیشە لە رووبەروو بوونەوەی چێڵسی شتی تازە فێردەبێت و پۆچێتینۆش پێی وایە یارییەکەیان قورسە بەڵام دەجەنگن بۆ بردنەوە.

یانەی مانچستەر سیتی و چێڵسی لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا رووبەرووی یەکتر دەبنەوە و لەسەر یارییەکەش راهێنەری هەردوولا قسەی خۆیان کرد.

لە سەرەتادا پیپ گواردیۆلای راهێنەری سیستیزن روونیکردەوە، یارییەکەمان بەرامبەر چێڵسی پڕی دەبێت لە کێبڕکێ، هەروەها چێڵسی یانەیەکە کە رووبەرووبوونەوەیان قورسە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە خولی ئینگلتەرا چەندین راهێنەری دیار هەن کە پۆچێتینۆ دانایەکە لەوان و دڵنیایە بلوز لەگەڵ ئەو باشتر دەبێت و هەر جارێکیش بەرامبەریان یاری کردووە شتێک فێر بووە.

دوپاتیشیکردەوە، پاڵمەر یاریزانێکی ناوازەیە و بێگومانە لەوەی کاتی پێویستیان پێ نەداوە لە سیتی، لەبەر ئەوە وتویەتی لە یانەکە دەڕۆم و خۆشی داوای لێکردووە بمێنێتەوە.

گواردیۆلا سەبارەت بە یاری رابردوویان بەرامبەر ریاڵ مەدرید وتی: دی برۆین و هالاند هەستیان بە ئازار دەکرد لەبەر ئەوە داوای دابەزینیان کرد، خۆشمان یارییەکی باشمان ئەنجامدا و ریاڵ مەدریدیش زۆر نایاب بەرگری کرد.

لای خۆشیەوە ماوریسیۆ پۆچێتینۆی راهێنەری چێڵسی ئاماژەی بەوەکرد ، راستە یارییەکە پێش کۆتاییە، بەڵام بۆ ئەوان وەک یاری کۆتایی وایە، تەنانەت راهێنانی جێبەجێکردنی لێدانی سزاشیان کردووە.

دوپاتیشیکردەوە، یارییەکی قورس دەبێت، بەڵام توانایان هەیە کە رکابەری بردنەوە بکەن و بجەنگن.

دەربارەی پاڵمەریش وتی: هەمیشە باسی سیتی و گواردیۆلا دەکات، ئەو رقی لە سیتی نابێتەوە بەڵكو هەمیشە سوپازگوزاریانە.