ئۆبامیانگ باسی لە هۆکاری رەتکردنەوەی خولی سعودییە دەکات

PM:08:25:02/05/2024

260 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئۆبامیانگ باسی لە هۆکاری رەتکردنەوەی خولی سعودییەی کرد سەرەڕای ئەوەی پارەیەکی زۆری پێدەدرا.

ئۆبامیانگی تەمەن 34 ساڵ، هاوینی ڕابردوو چەندین جار گرێبەستی لە خولی سعودییەوە پێگەیشت بەڵام رەتیکردەوە روو لە خولی ئەو وڵاتە بکات و لە نوێترین چاوپێکەتنیشیدا باسی لەوە هۆکاری رەتکردنەوەی گرێبەستەکان کرد.

ئۆبامیانگ لە لێدوانەکانیدا بۆ ڕۆژنامەیی لیکیپی فەرەنسی وتی: ئۆفەرێکم لە سعودیەوە پێگەیشت، وەک هەموو هاوینێک دۆخەکەم هەڵسەنگاند و لە دڵی خۆمدا وتم نەخێر ئەوە من نییم و ناڕۆم، هەرچەند بێگومان ئەو جۆرە گرێبەستانە قەرەبووکردنەوەی دارایی گەورەیە و شتێکی سەرنجڕاکێشە، جا لە سعودیەوە بێت یان لە هەر شوێنێکی ترەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو تۆپی پێی زۆر خۆشدەوێت، نایەوێت کارێک بکات لە داهاتوو پەشیمان بێتەوە لێی، پێی باشترە تەحەدایەک بکات تەنانەت ئەگەر مەترسیداریش بێت ئەوەش وادەکات گرێبەستی گەورەتری پێبگات.

ئۆبامیانگ لەم وەرزەدا 46 یاری لەگەڵ مارسیلیا لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا ئەنجامداوە و 27 گۆڵی تۆمارکردووە و 11 گۆڵی دیکەشی درووستکردووە، لەگەڵ یانەکەشی قۆناغی پێش کۆتایی یۆرۆپالیگدایە.