بۆیلی دەیەوێت کۆنتی بگەڕێنێتەوە بۆ چێڵسی

PM:11:24:02/05/2024

164 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆیلی دەیەوێت کۆنتی بگەڕێنێتەوە بۆ راهێنەرایەتی کردنی چێڵسی و ناپۆلیش لە گرێبەستکردن لەگەڵ راهێنەرەکە کشاوەتەوە.

تۆد بۆیلی سەرۆکی یانەی چێڵسی دەیەوێت پەیوەندیە هاوڕێیەتیە بەهێزەکەی لەگەڵ کۆنتی بەکاربێنێت بۆ گەڕانەوەی راهێنەرەکە بۆ یانەکە، ئەمەش دەبێتە هۆی وەستاندنی هەوڵەکانی ناپۆلی بۆ گواستنەوەی.

چێڵسی دەیەوێت دوای وەرزێکی نائومێدکەر لە سەردەمی ماوریسیۆ پۆچیتینۆی راهێنەر، بگەڕێتەوە سەر ڕێگای ڕاست هەربۆیە هەوڵ دەدات کۆنتی ڕازی بکات لە هاویندا بگەڕێتەوە ڕۆژئاوای لەندەن.

راهێنەرە ئیتاڵییەکە کە لە مانگی ئازاری ساڵی ڕابردووەوە لە کاری راهێنەرایەتی دورکەوتوەتەوە، لە چەند مانگی ڕابردوودا باسێکی زۆر لە گەڕانەوەی بۆ خولی ئیتاڵیا دەکرا و دوو پاڵێوراوی جددیش میلان و ناپۆلی بوون بۆ گرێبەستکردن لەگەڵیدا.

بەڵام لە ئێستادا ڕادیۆ ماچ کیس ناپۆلی بڵاویکردووەتەوە، کارگێڕی ناپۆلی بڕیاریداوە هەوڵەکانیان بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ کۆنتی ڕابگرن و سەرنجیان لەسەر ناوەکانی دیکە بێت بۆ ئەوەی ئەرکەکەی پێببەخشن چونکە چێڵسی هاتوەتە نێو کێبڕکێکە

باسی لەوەشکردووە، دەکرێت ستیفان پیۆلی یەکێک بێت لە پاڵێوراوەکانی راهێنەرایەتیکردنی ناپۆلی لە وەرزی داهاتوودا ئەویش دوای ئەوەی لە پۆستی راهێنەریەتی میلان دوردەخرێتەوە.