ئەتلەتیکۆ دەیەوێت ئۆبلاک بفرۆشێت

PM:07:30:02/05/2024

260 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەتلەتیکۆ دەیەوێت ئۆبلاک بفرۆشێت لەبەر مووچە زۆرەکەی و جێگرەوەشی بۆ دیاریکردووە.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان پشتڕاستیان کردەوە کە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا گوێ لەو ئۆفەرانە دەگرێت کە پێشکەشی یان ئۆبلاکی گۆڵچی دەکرێت.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی ڕۆژنامەیی ئاسی ئیسپانی، ئەتلەتیکۆ مەدرید پلانی هەیە لە هاوینی داهاتوودا ژمارەیەک گواستنەوەی ئەنجامبدات و دەستبەرداری چەند یاریزانێکیش ببێت.

لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوەکراوە، بیرۆکەکەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بۆ ڕزگاربوونە لەو مووچە زۆرەی لە یانەکەدا هەیە، ئۆبلاکیش یەکێکە لە بەرزترین مووچەکانی تیپەکە، بەو پێیەی ساڵانە 10 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت بەبێ بوونی هیچ باجێک.

ئاس ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆبلاک هاوینی ڕابردوو ئۆفەرێکی لە سعودیە پێگەیشتووە، بەڵام ئەو تیپەکەی بەجێنەهێشتووە، لە ئێستادا ئەتلەتیکۆ مەدرید دەیەوێت مامەرداشڤیلی جۆرجی و گۆڵچی یانەی ڤالانسیا بکات بە جێگرەوەی گۆڵچییەکە.

ئۆبلاک بەشداری 441 یاری لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید کردووە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان، گرێبەستەکەی هاوینی 2028 کۆتایی پێدێت.