سبەینێ چەندین یاری جیاواز بەڕێوەدەچن

PM:06:52:19/04/2024

192 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سبەینێ لە خولی ئینگلتەرا ئارسناڵ دەبێتە میوانی ولڤەرهامپتۆن و لە ئەڵمانیاش بایرن یاری هەیە.

هەفتەیەکی نوێی خول و جامەکانی ئەوروپا دەستیپێکردووەتەوە و سبەینێ لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، لە کاتژمێر حەوت و 15 خولەکدا هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و چێڵسی رووبەڕووی یەکدەبنەوە.

براوەی نێوان ئەو دوو یانەیە لە یاری کۆتاییدا رووبەڕووی براوەی یاری نێوان کۆڤەنتری سیتی و مانچستەر یونایتد دەبنەوە، سەرجەم یارییەکانیش لە یاریگای ویمبڵی بەڕێوەدەچن.

لە هەفتەی 34ی خولی ئینگلتەراشدا و لە کاتژمێر نۆ و 30 خولەکی شەودا، یانەی ئارسناڵ لەدەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی ولڤەرهامپتۆن.

ئارسناڵ کە ئێستا لە پلەی دووەمی ریزبەندیدایە، ئامانجی ئەوەیە لەو یاریەدا بردنەوە بەدەستبهێنێت تا بگەڕێتەوە پێشەنگی ریزبەندی ئەگەر بەشێوەیەکی کاتیش بێت بەتایبەت دوای ئەوەی ماڵئاواییکرد لە چامپیۆنز لیگ دەیەوێت لەسەر کێبڕکێ کردنی نازناوی ئەم وەرزەی پریمر لیگ بەردەوام بێت.

هەر سبەینێ بەڵام لە هەفتەی 30 خولی ئەڵمانیا، یانەی بایرن میونشن لە کاتژمێر حەوت و 30 خولەکدا، لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی یونیۆن بەرلین دەبێتەوە.

خ . ک