شنەیشل: لە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق بەردەوام دەبم

PM:11:55:02/05/2024

164 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شنەیشل دوپاتیکردەوە لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق بەردەوام دەبێت و دەیانەویت بەباشی خۆیان ئامادە بکەن.

پاش بردنەوە لە ئیندۆنیسیا، رازی شنەیشلی راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق رایگەیاند، سوپاسی هەموو ئەوانە دەکات متمانەیان پێکردن و پشتگیریان کردن، سوپاسی ئەوانەش دەکات رەخنەیان لێگرتن لە ئێستادا ئەوان گەیشتوون بە ئۆڵۆمپیاد و دڵخۆشن.

باسی لەوەشکرد، لە ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکە بەردەوام دەبێت، لە ئەگەری سەرنەکەوتنیان بۆ ئۆڵۆمپیاد خۆی بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش دەکرد.

راهێنەرەکەی عێراق وتیشی: تا ئێستا 70 یاریزانمان تۆمارکردووە وەک لیستی سەرەتای بۆ ئۆڵۆمپیاد و رێگامان بۆ هەموو یاریزانەکان کردوەتەوە لەگەڵ ئەوەشدا بەشێوەیەکی پیشەیانە رەفتاردەکەین لەگەڵ ئەو یاریزانانەی یانەکانیان رێگەیان پێنەدان بەشداری جامی ئاسیا بکەن.

ئاماژەی بەوەشدا، دیدارێکیان دەبێت لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکەیان تا بەشێوەیەکی باش و بەهیز خۆیان ئامادە بکەن بۆ پاڵەوانێتییەکە.