کۆنفرانسلیگ...ئەستۆن ڤێلا تووشی شکست هات بەرامبەر ئۆڵمپیاکۆس

AM:12:15:03/05/2024

152 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە کۆنفرانسلیگ ئەستۆن ڤێلا بە دوو گۆل بەرامبە بە چوار تووشی شکست هات بەرامبەر ئۆڵمپیاکۆس و فیۆرێنتنیاش لە کلوب بروجی بردەوە.

لە قۆناغی پێش کۆتایی کۆنفرانسیلگ، ئەستۆن ڤێلا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئۆڵمپیاکۆسی کرد.

لە تایمی یەکەم سەرەڕای ئەوەی کوڕانی خاوەن یاریگا باشتر بینران بەڵام گۆڵکردن بۆ ئۆڵمپیاکۆسی میوان بوو کاتیک توانی دوو گۆڵ لە ڕێی یاریزان ئەیووب کابیەوە لە خولەکەکانی 16 و 29 تۆمار بکات، پێش کۆتایی تایمەکەش لە خولەکی 45 واتکینس گۆڵی یەکەمی ڤێلای تۆمارکرد و ئەنجامەکەی بۆ گۆڵێک کەمکردەوە.

لە تایمی دووەم هەمان سینارۆی تایمی یەکەم بینرایەوە لە رووی ئاستەوە، لە خولەکی 52 دیابی گۆڵی یەکسانی ئەستۆن ڤێلای تۆمارکرد، بەڵام وەڵامی کوڕانی میوان خێرا بوو کاتێک لە خولەکی 56 کابی لە لێدانی سزا سێیەم گۆڵی خۆی و یانەکەی تۆمارکرد، زۆری نەخایاند و لە خولەکی 67 سانتیاگۆ هێزێ توانی بۆ چوارەجار تۆڕی گۆڵەکەی ئەستۆن ڤێلا بهەژێنێت و سەرەنجام یارییەکەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.

لە یارییەکی تریشدا، فیۆرێنتینا لە یاریگای خۆیدا بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکستی بە کلوب بروج هێنا.