مانچستەر سیتی جێگرەوەی گواردیۆلای دیاریکرد

PM:04:43:19/04/2024

508 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرپرسانی مان سیتی لە ئێستاوە جێگرەوەیان بۆ شوێنی گواردیۆلا دیاریکردووە ئەگەر بڕیاری رۆیشتن بدات.

هەندێک لە راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان لە هەواڵێکی چاوەڕوان نەکراودا بڵاویانکردەوە، یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە ئێستاوە خۆی ئامادەدەکات بەمەبەستی بۆ کاروانە وەرزشیەکەی پیپ گواردیۆلا لەگەڵیاندا.

راهێنەرە ئیسپانیەکە لە هاوینی ساڵی 2016ەوە راهێنەرایەتی مانچستەر سیتی وەرگرتووە و گرێبەستەکەشی لە هاوینی ساڵی 2025 کۆتاییدێت و ئەگەری نوێکردنەوەشی کەمە.

لە نوێترین پێشهاتدا، تۆڕی ریلیڤیۆی ئیسپانی رایگەیاندوە، بەرپرسانی یانە ئینگلیزیەکە کار لەسەر دیاریکردنی جێگرەوەی گواردیۆلا دەکەن بۆ راهێنەرایەتی یانەکەیان.

تۆڕەکە ئامەژەی بەوەشداوە، کارگێڕی مان سیتی هیچ نیگەران نین ئەگەر پیپ گواردیۆلا دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی کە هاوینی ساڵی داهاتووە لە یانەکەیان بڕوات و کار لەسەر دوای ئەو راهێنەرە دەکەن.

ئاشكرایکردووە، یانە ئینگلیزیەکە جێگرەوەی گواردیۆلایان دیاریکردووە کە میشێل سانچێزی راهێنەری ئێستای یانەی جیرۆنایە بەهۆی ئەو ئەنجامە نایابانەی لەم وەرزەدا لەگەڵ ئەو یانەیەدا بەدەستیهێناوە.

دوپاتیشیکردووەتەوە، راهێنەرەکەی پێشووی بەرشەلۆنە و بایرن میونشن تا ئەم ساتە بەنیاز نییە گرێبەستەکەی لەگەڵ ستیزن نوێبکاتەوە دوای ئەوەی لە ماوەی هەشت ساڵدا 16 نازناوی لەگەڵدا بەدەستهێناوە کە نازناوێکیان چامپیۆنز لیگە و یەکەمجار بووە لە مێژووی ئەو یانەیەدا.

خ . ک