زیدان دەبێتە راهێنەری بایرن میونشن یان نا؟

PM:03:37:19/04/2024

152 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بایرن هەوڵی رازیکردنی زیدان دەدات و رۆژنامەکانی ئەڵمانیاش ئەو بابەتە رەتدەکەنەوە.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ رایگەیاند، زەینەدین زیدانی فەرەنسی و راهێنەری پێشووی یانەی بایرن میونشن بەڕێژەیەکی زۆر نزیکبووەتەوە لە وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی.

رۆژنامەکە رایگەیاندوە، راهێنەرە فەرەنسیەکە بووەتە بژاردەی یەکەمی بەرپرسانی بایرن میونشن تا بیکەنە شوێنگرەوەی تۆماس تۆخێل کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ئەرکەکەی جێدەهێڵێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، هەردوو لایەنەکە لەسەر چەند مەرجێکی نێوانیان رێککەوتوون بەڵام گرێبەست ئیمزا نەکراوە، ئەو راهێنەرە داوای بەهێزکردنی هێڵی بەرگری و گواستنەوەی چەند یاریزانێکی تری کردووە.

دەشڵێت، یانە باڤاریەکە سەرجەم ئەو مەرجانەی تیادایە کە زیدان بەردەوام لە کاتی گفتوگۆکردندا باسی کردووە بەڵام نەزانینی زمانی ئەڵمانی کێشەیە لەبەردەم رێککەوتن لە نێوانیاندا..

لەلایەکی ترەوە رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، نزیکبونەوەی زیدان لە بایرن میونشن دوورە لە راستیەوە چونکە لە ئێستادا چەند راهێنەرێکی تریش لەگەڵ ئەودا پاڵێوراون کە ئەوانیش رالف رانکینگ و دی زێربین، هەروەها ئەو راهێنەرە خۆی حەز بە کاردن لە خولی ئینگلتەرا دەکات، یانەکانی لیڤەرپوڵ و چێڵسیش دەیانەوێت گرێبەستی لەگەڵدا بکەن.


خ . ک