ئەلۆنسۆ: دڵخۆشم بە روبەڕوبوونەوەی رۆما

AM:10:44:19/04/2024

176 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلۆنسۆ دوپاتیکردەوە لەسەرەتادا ئاستیان وەک پێویست نەبووە و دڵخۆشیشە روبەڕووی رۆما دەبنەوە.

پاش یەکسان بوون لەگەڵ وێستهام و گەیشتن بە قۆناغی پێش کۆتایی یۆرۆپالیگ، چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری بایەر لیڤەرکوزن رایگەیاند، یارییەکی زۆر سەرنجڕاکێش بوو بە دوو تایمی جیاوازەوە، دەیانزانی کە یانەی بەرامبەر بە پلانێکەوە دێنە یاریگاوە بۆ ئەوەی یارییەکە بە خێرایی بەڕێوەببەن، لە تایمی دووەمدا سیمای راستەقینەی تیپەکەیان نیشان دا و ئەو یاریزانانەی لە کورسی یەدەگەوە چوونە ناو یاریگا کاریگەرییەکی زۆریان هەبووە و وانەیەکی باش بوو بۆ ئەوان لە ئەوروپا و خۆشحاڵن کە گەیشتنە قۆناغی پێش کۆتایی.

وتیشی: یاریزانەکانمان باش دەزانن کە باری جەستەیی و هەوڵدانمان لەم یارییە لە یاریگادا بەپێی پێوست نەبوو، گۆڕانکاریمان کرد و دڵنیابووین دەتوانین زۆر باشتر یاریبکەین، کاتێکی زۆری خایاند بۆ تۆمارکردنەوەی گۆڵی بەرامبەر، بەڵام تا لە کۆتایی نزیک بووینەوە ئاستمان باشتر بوو.

راهێنەرە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەشکرد، خۆشحاڵن کە جارێکی تر لە قۆناغی پێش کۆتاییدان، دەبێت جارێکی تر ڕووبەڕووی ڕۆما ببنەوە و ئەوان تیپێکی جیاوازن بە راهێنەرێکی نوێوە کە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر یانەکە دروست کردووە، هەمیشە لە تۆپی پێدا هەلی دووەم هەیە و ئەوان بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەو یارییە دەکەن.