کاسترۆ: دەمانەوێت بە بردنەوەی جامی شای سعودیە کۆتایی بەم وەرزە بهێنین

AM:09:33:02/05/2024

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کاسترۆ ئاشکرایکرد دەیانەوێت بە بردنەوەی جامی شای سعودیە کۆتایی بەم وەرزە بهێنن و زۆریش دڵخۆشە لە سعودیە.

دوای بردنەوەیان لە خەلیج و گەیشتن بە یاری کۆتایی جامی شای سعودیە، لویس کاسترۆی راهێنەری نەسڕ رایگەیاند، بەرامبەر تیپێکی ڕێکخراو یارییان کرد، بەڵام یاریگاکەیان بە فراوانکرد، هەروەها بۆشاییان دروستکرد و جێگای خۆیان کردەوە، ئەمەش زۆر یارمەتیدەر بوو بۆ رەخساندنی چەندین دەرفەت.

وتیشی: سوپاسی ئەو گرنگیپێدانە زۆرە دەکەم کە لە ماوەی ئامادەنەبوونم بەهۆی نەخۆشییەوە لەلایەن هاندەرانی نەسڕ و ئیدارەی یانەی نەسڕەوە پێمدرا، بەراستی دڵخۆشم کە لە سعودیەم.

دەشڵێت: دڵخۆشم بۆ ئەو یاریزانان و ئەو هاندەرانەی کە بە دڵخۆشی هاتنە دەرەوە لە یاریگادا، ئێمەش کاری گەورەمان ئەنجامداوە بەڵام هەندێكیان بەهۆی کارە نایابەکانی هیلالەوە دەرنەکەوتوون.

دوپاتیشیکردەوە، بە بردنەوەی جامی شا سەلمان دەستیان بە وەرزەکە کردووە و دەیانەوێت بە بردنەوی جامی شای سعودیە کۆتایی پێ بهێنن.

دەربارەی جێهێشتنی ئەرکی راهێنەرایەتی نەسڕیش روونیکردەوە، زۆر دڵخۆشم کە لە نەسڕم و لە نێو هاندەرانی ئەو یانەیەم، ڕێزێکی زۆر لە میدیاکان دەگرم بەڵام من دڵخۆشم لە سعودیە.