ئینریکی: لە یاریگای خۆمان زۆر بەهێزدەبین

AM:08:44:02/05/2024

348 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینریکی رایگەیاند، ئەنجامی یارییەکە کاریگەری لەسەر دەروونی یاریزانەکانی هەیە بەڵام لە یاریگای خۆیان زۆر بەهێزدەبن.

لویس ئینریکی ئیسپانی، ڕاهێنەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، لەبارەی شکستی تیپەکەی بەرامبەر یانەی بروسیا دۆرتمۆندی دەڵێت: ئەمە تۆپی پێیە، هەمیشە ناتوانیت لە یەک بارودۆخدا بمێنیتەوە، هەندێک جار لە بەرژەوەندی تۆیە، هەندێک جاریش بە پێچەوانەی ئەوەیە کە تۆ دەتەوێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەیانزانی یارییەکە چەندە قورسە، ویستیان پێش یاریی گەڕانەوە لە دۆخێکی باشتردا بن، ئەنجامەکەش کەمێک کاریگەری لەسەر لایەنی دەروونی یاریزانان لە ژووری جلگۆڕین هەبووە، بەڵام هیچ شتێک گرەوی لەسەر ناکرێت و لە یاری گەڕانەوەدا زۆر بەهێز دەبن لە یاریگای خۆیان.

راهێنەرە ئیسپانیەکە وتیشی: یارییەکی هاوسەنگ بوو هاندەرانی دۆرتمۆند سەرسوڕهێنەر بوون، لە یاری گەڕانەوەشدا هاندەرانمان بە هەمان شێوە سەرسوڕهێنەر دەبن.