تۆنالی دووبارە تۆمەتی گرەوکردنی لەسەر یارییەکان دراوتەوە پاڵ

PM:10:25:28/03/2024

148 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تۆنالی دووبارە تۆمەتی گرەوکردنی لەسەر یارییەکان دراوتەوە پاڵ و یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەراش لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە دەکات.

ساندرۆ تۆنالی ئیتاڵی و یاریزانی یانەی نیوکاسڵ سزای 10 مانگ راگیرانی بەسەردا سەپێنراوە، کە بڕیارە لە 27ی ئابی 2024 کۆتایی پێبێت، دوای ئەوەی دانی بەوەداناوە کە یاساکانی گرەوکردنی وڵاتەکەی پێشێلکردووە.

ئەستێرە ئیتاڵیەکە کە لە مانگی تەمموزی 2023 لە یانەی ئەی سی میلانەوە پەیوەندی بە نیوکاسڵەوە کرد، ئێستا ئەگەری هەیە ڕووبەڕووی سزای زیاتر ببێتەوە، ئەمەش دوای لێکۆڵینەوەکانی یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا.

یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا لە راگەیەندراویکدا باسی لەوەکردووە، ساندرو تۆناڵی تۆمەتبارکراوە بە پێشێلکردنی یاساکانی پەیوەست بە گرەوکردن لە ئینگلتەرا، بەپێی بڵاوکراوەیەکی تۆڕی سی بی ئێسیش، یاریزانەکە 50 جار یاساکانی یەکێتی تۆپی پێی شکاندووە و گرەو لەسەر یارییەکانی تۆپی پێ لە نێوان 12ی ئاب تا 12ی تشرینی یەکەمی 2023 کردووە.

ساندرۆ تۆنالی 23 ساڵان، تا پێنجی نیسان کاتی لە بەردەستدایە بۆ وەڵامدانەوەی ئەو تۆمەتانە، ئەگەر تۆمەتەکانیش بەسەریدا ساغ ببنەوە ئەگەری زۆرە بۆ ماوەیکی زۆر زیاتر سڕ بکرێت.