ئیریکسن دەیەوێت مانچستەر یونایتد جێبهێڵێت

PM:11:30:27/03/2024

208 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئیریکسن بێزارە لە دانیشتن لەسەر کورسی یەدەگ و دەیەوێت مانچستەر یونایتد جێبهێڵێت.

تۆڕی تۆڕی فوتباڵ ئینسایدەر ئاماژەی بەوە کردووە، کە مانچستەر یونایتد ئامادەیە ڕێگە بە یاریزانی ناوەڕاستی یانەکەی کریستیان ئێریکسن بدات لە هاوینی ئەمساڵدا یانەکە جێبهێڵێت.

ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای داواکاری یاریزانەکە دێت کە دەیەوێت بڕوات، چونکە ئێریکسن گرنگییەکی زۆری لەلایەن یانەکانی خولی سعودیەوە پێدەدرێت، لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی گرێبەستەکەی لە ساڵی 2025 لەگەڵ مانچستەر یونایتد.

تۆڕەکە لە درێژەی قسەکانیدا ڕاشیگەیاندووە، یاریزانە دانیمارکییەکە لە ئۆڵدترافۆرد ناڕازییە بەهۆی بەشداری پێنەکردنی لە یارییەکاندا بە شێوەیەکی سەرەکی، لەم وەرزەدا ئێریکسن بەشداری لە 21 یاریدا کرد لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لەگەڵ مانچستەر یونایتد، گۆڵێکی تۆمارکردووە و دوو ئەسیستیشی هەیە.

یاریزانەکە پێشتر لە چاوپێکەوتنێکدا بە روونی نارەزای خۆی سەبارەت بەو بابەتە دەربڕی و دوپاتیشیکردەوە قسەی لەگەڵ تین هاگی راهێنەری یانەکە کردووە و پێی وتووە پێویستە خولەکی زیاتری پێببەخشێت.